فرۆكه‌جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ سنوورى ئامێديان بۆردوومان كرد

ئه‌مرۆ جارێكى تر فرۆكه‌جه‌نگيه‌كانى توركيا به‌ هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌ سێ شوێنى سنوورى ناحيه‌ى شێلادزێ و دێره‌لووكيان بۆردوومان كرد.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ سنووره‌كه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك)ـى راى گه‌ياند:” فڕۆکەکانی جه‌نگييه‌كانى تورکیا ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ ئاڤاشین و ئاقاری گوندی سیتە و چیای کورەژار لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و گەلی رەشاڤە لە سنووری ناحیەی دێرەلووکیانى سه‌به‌ قه‌زاى ئامێديان بۆردوومان کرد،”

راشيگه‌ياند:” په‌كه‌كه‌ خۆيان له‌و ناوچانه‌ كه‌ دانيشتووانى لێيه‌ نزيك كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ترس و دڵەڕاوکێى بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە دروستبووە هه‌رچه‌نده‌.”

Back to top button