ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر ” پەکەکە ” دەستی پێکرد

 

ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هێرشی ئاسمانی دەستپێکردووە و تورکیا ئامانجییەتی بە هێرشی زەمینی درێژە بەو هێرشە بدات .

 

خوڵوسی ئاکار،وەزیری بەرگریی تورکیا  لەمبارەوە ڕایگەیاندووە : ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18-4-2022 بە بەشداریی هێزی ئاسمانی و هێزی تایبەت، دەستی پێکردووە.

 

لە ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا، کە بە ناوی (Claw-Lock) دەستی پێکردووە، بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە چیای مەتینا، زاب و ئاڤاشین لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و باشووری کوردستان بۆردومان دەکرێن.

Back to top button