الشرق الاوسط : ئێران هیچ بەڵگەیەکی نییە لەسەر بوونی بارەگای ئیسرائیل لە هەولێر

 

وێبسایتی ” الشرق الاوسط ” لە زمان دووبەرپرسی باڵای عێراقی کە هاوکات ئەندامی لیژنەی لێکۆلێنەوەکانن تایبەت بە هێرشی مووشەکیی سەر هەولێرئاشکرای دەکات ، لیژنەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ بنکەو بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەولێر بوونی نییەو ئێران هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە .

ئەوە لە کاتێکدایە ، لیژنەی لێکۆڵینەوەی عێراقیش لە دوای پشکنینی شوێنی مووشەکبارانەکەی هەولێر ، هیچ بەڵگە و سەرچاوەیەکیان دەستنەکەوتووە بۆ ئەوەی دەریبخات ماڵی شێخ باز وەک ناوەندەێکی سیخوڕی مۆساد بەکار هاتبێت .

هاوکات ئەو دووبەرپرسە عێراقیە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ، ئاماژەیان بەوە کردووە وەک پێشتر ئێران هۆشداری دابووە بەغدا و هەولێر ، ئەوان بە بوونی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری ئێران لە عێراق نیگەرانن ، بۆیە وا پێدەچێت بوونی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیل بە هانە بووبێت چونکە تا دوای مووشەکبارانەکە هیچ باسێک لە بنکەی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ئارادا نەبووە لە لایەن ئێرانەوە .

Back to top button