شارەزایەکی سەربازی : کۆبوونەوەی کۆمەڵی دادگەری و عەسایب ئەهلی حەق بۆ دژایەتی هەرێمی کوردستانە

 

لە دوای کۆبوونەوەی شاندنی” کۆمەڵی دادگەری” لە گەڵ “عەسایب ئەهلی حەق” کاردانەوەکان دەستیان پێکرد و شرۆڤەی جیاواز لەمبارەوە لە میدیا و سۆشیال میدیاکانەوە بڵاو کرایەوە ، هۆکاری ئەو نیگەرانیانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەندێک تاقم و گرووپ هەڵگری پێناسەی شۆڤێنین بۆ دژایەتی کورد و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان .

 

لەمبارەیەوە ، لیوا محەمەد سالح هەمەوەندی ، شارەزای بواری سەربازی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات کۆبوونەوەی کۆمەڵی دادگەری و عەسایب ئەهلی حەق لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی و یاسایی ناچێت و بە پێشینەی هەردووک لایەن بۆمان دەردەکەوێت ئامانج دژایەتی کورد و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانە ، چونکە عەسایب ئەھلی حەق و ھەندێک تاقم و گرووپی عەرەبی شۆڤێنی، ھەمیشە دژی کورد بوون و بەدوای ھەلێکدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی دژایەتیی کورد پێ بکەن  .

 

هاوکات ئەو شارەزایەی بواری سەربازی ئاماژە بەوە دەکات ،  کاتێک کۆمەڵی دادگەری لەگەڵ عەسایب ئەھلی حەق کۆدەبێتەوە و لای نەیارانی کورد سکاڵا لە دژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، بێ گومان ئەوە کارێکی مەترسیدارە و ھۆکارێکە بۆ تێکدانی قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان چونکە لێک نزیک بوونەوەی عەسایب و کومەڵی دادگەری و یەکێتی کە دەستیان لە رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەردا هەبووە هیچکات ناتوانێت لە بەرژەوەندی کوردا بشکێتەوە .

Back to top button