هه‌ولێر.. به‌ تۆمه‌تى خواردنه‌وه‌ى مادده‌ كحوولییه‌كان له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا شه‌ش كه‌س ده‌ستگیر كران

 پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌ستگيركردنى شه‌ش تۆمه‌تبارى راگه‌ياند، كه‌ له‌ پاركێكى نێو گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كانیان خواردبووه‌وه‌.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/4/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو يكرده‌وه‌، راى گه‌ياند: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، شەش تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ڕ. م. م)، (ک. ج. ع)، (ف. م. م)، (ک. ک. ح)، (هـ. ع. ڕ) و (ف. ع. ع)، دەستگیر کرد، بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحوولییەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز”.

راشيگه‌ياند، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شێڤرۆلێت ئۆپتڕا) و ماددەکحولییەکاندا گیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن.

Back to top button