د. هێمن هەورامی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە پشتیوان و چاودێری هەڵبژاردنی کوردستان بن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، لە هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستاندا، هاوكار و پشتیوان و چاودێریی پرۆسەی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبن.
ئەمڕۆ، دووشەممە 18/4/2022 د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی لە ریكاردۆ رۆدریگێز، به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان، کرد و دەربارەی دوایین پێشهات و ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان کرد و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به گرنگییه‌وه باسی له بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردن کرد بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بە گوێرەی وادە یاساییە دیاریکراوەکان، هاوكات داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكار و پشتیوان و چاودێریی پرۆسەی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتوو بن.
هێمن هه‌ورامى، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هاوكار بن بۆ ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران بە باشترین شێوە و هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەرگرتنی تۆماری بایۆمەتریی عێراق لە کاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردندا، تاکوو بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سوود لە تۆماری بایۆمەتریی کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەربگرێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، گوتی: “لێکتێگەیشتن لە نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و فراكسیۆنه‌كانیش هاوڕان به‌بێ رێكکه‌وتن و گه‌یشتنه خاڵی هاوبه‌ش له یاسای هه‌ڵبژاردن، پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌خرێته ده‌نگدان تاوه‌كوو هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و سازان و جیاوازییه‌كانیان كه‌متر بكرێته‌وه”.
د. هێمن هه‌ورامی گوتيشى:” ده‌بێت ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت و فراكسیۆنه‌كانیان و دامه‌رزاوه‌ی حزبی و سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییە ئه‌كادیمیه‌كانیان خۆیان بڕیار بده‌ن كه شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان چۆن بێت و نابێت هیچ لایه‌ك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵ بكات.
هه‌ورامى له ديداره‌كه راشیگه‌یاند: گرنگه كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق نوێ بكرێته‌وه، تاوه‌كوو هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و لەگەڵ ناوەند و رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن هەماهەنگی بکەن بۆ چاودێری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.