پێشمەرگە بۆ کوێ پاشەکشە بکات؟

مەسعود مەلا پەروێز

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆماجڤاک( کەجەکە ) دەڵێت پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال و باشووری کوردستان پاشەکشە بکەن و لە جێگەی ئەوان هێزەکانی هێزی یەکێتی نەتەوەی گەلان دروست بکرێت .
باشە ئاغای بایک گریمان بارزانی وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە ڕازی بوو بە کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەڵام بۆ کوێ بیانکشێنێتەوە ؟
ئەی ئەو هێزەی کە ناوت ناوە هێزی نەتەوەی گەلان لە کێ دروست بکرێت ؟
هەرچەند ئەمە لەگەڵ سیاسەتی ئێوە ناگونجێت چونکە ئێوە بڕواتان بە نەتەوە نەبووە و نیە نەتەوەی گەلان لەم ناوچەیە تەنها کورد و عارەب و فارس و تورکە ئەگەر مەبەستت ئەم نەتەوانەیە خۆ ئەو نەتەوانە درێغیان نەکردووە لە دروستکردنی هێز بۆ داگیرکردنی کوردستان ، بەڵام ئاغای جەمیلی ئێمە زۆر گوێمان لەم لێدوانانە بووە بە زمانی عارەبی كە پێشمەرگە ئەبێ پاشەکشە بکات بۆ سنووری پێش پڕۆسەی ڕوخانی ڕژێم ، بەڵام ئێستا تۆ لەوان زۆر توندتری زۆر بە حەماس تری ئامادەی شەڕی پێشمەرگەیش بکەیت بۆ ئەو مەبەستە بەڵام بۆ ئەوەی تۆ و ئاغاکانت باش بزانن کە پێشمەرگە هەر بستێکی ئازاد کردووە بە خوێن ئازادی کردووە . هەر جێگەیەکی ئازاد کردووە خاکی کوردستانە خاکی کەسی داگیر نەکردووە ، باشتر وایە تۆ هێزەکانت پاشەکشە پێ بکەیت و بڕۆیت بۆ ئەو شوێنەی کە پێویستە بۆی بڕۆیت ، بەڵکو توانیت گوندێک. ئازاد بکەیت هەرچەند دڵنیام لە وێرانی و تێکدان زیاترت پێ ناکرێت ، هەر چەند دڵنیام لە وێرانی و تێکدان زیاترت پێناکرێت

Back to top button