مه‌سرور بارزانى: سوپاسى بۆریس جۆنسنم كرد بۆ دۆستایه‌تییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “ئێمە ئەجێندایەکی هاوبەشمان هەیە و خواستمانه ببینین بارودۆخ لە سەرانسەری عێراق باشتر ببێت”.
له تويتێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/4/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) نووسيوويه‌تى: “دیدارم لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیران جێگای خۆشحاڵی بوو بۆ باسکردن لە بواری نوێی لە هاوبەشیی بەهێزماندا، سوپاسیم کرد بۆ دۆستایەتییەکەی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی لە ناوچەکە”.
مه‌سرور بارزانى له تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى: “ئێمە ئەجێندایەکی هاوبەشمان هەیە و خواستمانه ببینین بارودۆخ لە سەرانسەری عێراق باشتر ببێت”.
It’s great to see PM @BorisJohnson today to talk about the untapped potential of our strong partnership. I thanked him for his friendship with the people of the Kurdistan Region and leadership in the region.
We share a common agenda – a longing to see all of Iraq do better -mb. pic.twitter.com/0GbspwJiSP
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) April 19, 2022