سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/04/مهسروور-بارزانی-و-وهزیری-دهرهوهی-بهریتانیا-كۆ-بوونهوه.jpg)
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاند، لەم ڕووەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
v