سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، لەگەڵ کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی لە بواری وزە و بازرگانی تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیسمی بانکی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە و سوود وەرگرتن لە توانا و شارەزایی کۆمپانیا بەریتانییەکان لە بواری کەرتی بانکی و وزە بەتایبەتی وزەی پاک و خاوێن و سنووردانان بۆ پیسبوونی هەوا کرا.