داوای لامەرکەزی سلێمانی بۆ دزینی داهاتەکەی بوو

 

وا چەند ساڵە داوای لامەرکەزی سلێمانی دەکرێت بە شێوەی لامەرکەزی ئیداری و دارایی ، تا ڕادەیەکیش ئەو ویستە لە ئیستادا جێبەجێکراوە لە لایەن حکومەتەوە ، به‌ڵام له‌ سلێمانییه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ته‌رخان ناكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر داهاتی سنووره‌كه‌دا گیراوه

 

لەمبارەوە بارزان شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داوامان ده‌كرد بۆ لامه‌ركه‌زی به‌و جۆره‌ نه‌بوو، داوامان كرد حكوومه‌ت به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان بداته‌ ئه‌نجوومه‌ن و له‌و داهاته‌یش كه‌ هه‌یه‌ له‌ ژێرده‌ستی ئه‌نجوومه‌ن بێت.

لە بەشیک لە قسەکانیدا بارزان شێخ ئەحمەد هاوکات ئاماژە بەوە دەکات یه‌كێتی به‌ راستی قسه‌ له‌سه‌ر نه‌وت و داهاتی‌ سنووره‌كه‌ ناكات، یه‌كێتی ده‌ڵێت مووچه‌ له‌سه‌ر نه‌وت بێ، بانكی سلێمانیش ده‌ڵێت ئه‌و داهاته‌ی كه‌ دێته‌ به‌رده‌ستمان، له‌ بودجه‌ی كارپێكه‌ری‌ پارێزگاكه‌ خه‌رجی ده‌كه‌ین و بابه‌ته‌كان شاراونه‌ته‌وه

Back to top button