خۆپیشاندەران ، ڕێگای سەرەکی نێوان سلێمانی – کەرکوکیان داخست

 

 

بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی یەکێتی و دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە، بە بۆنەی دواکەوتنی مووچەکانیان ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ٤ی ٢٠٢٢، كارمەندانی پاككەرەوەی كۆمپانیایەكی تایبەتمەند بە هەڵگرتنی خۆڵ و خاشاك، خۆپیشاندانیان دژی یەكێتی دەست پێكردەوە و ڕێگەی سەرەكی سلێمانی و كەركووكیان داخست.

كارمەندانی پاككەرەوەی كۆمپانیایەكی تایبەتمەند بە هەڵگرتنی خۆڵ و خاشاك لە سنووری ناحیەی تەكیە ئاماژە بەوە دەکەن بەرپرسەکانیان هەر ڕۆژەو بەڵێنییەکیان پێدەدەن ، بەرپرسەکانیش ڕایانگەیاندووە ئەوانیش سەردانی بانکەکان دەکەن بەڵام پێیان ڕاگەیاندوون پارە لە بانکەکاندا نییە و بەرپرسانی یەکێتی دەستیان بەسەر پارەکاندا گرتووە

Back to top button