سێ نەخۆشخانەی دەروونیی تایبەت بە ئافرەتان دەکرێتەوە

 

لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ نەخۆشخانەی دەروونی بۆ ئافرەتان دەکرێنەوە کە تا ئێستا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی لەم جۆرە نەبووە

 

لە ژێر سایەی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 20/04/2020، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ڕێنماییە هاوبەشەکانی بواری تەندروستی و کۆمەڵایەتی واژوو کرا بۆ نەخۆشخانە دەروونییە درێژخایەنەکانی تایبەت بە ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان.

 

جێگەی ئاماژەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بودجەیەکی تایبەت و دابینکردنی پێداویستییەکانی داوە و داوای کردووە بەزووترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .

Back to top button