پهرلهمانتارێكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستا له پهرلهمانى كوردستان ئاشكراى دهكات :چەند حزبێكی كوردستان دوور لە چاوی كامێراكان و بەنهێنی، سەردانی چەند وڵاتێكیان كردووە بۆ بابەتی گازی سروشتیی كوردستان، دهشلێ: ئەم ناشەفافییەت و خۆحەشاردانە نیشانەی لە دەستدانی متمانەیە بە خود و هەرکات خۆت متمانەت بەخۆت نەما واتا مردن و لەناوچوونی گشت بەها و پرەنسیبەکان. ئەمە لەکاتێکدا خۆیان بەشێکن لە حکومەت و بەشدارن لە هەموو بڕیار و دیدارێکی دیپلۆماسی.
ليزا فهلهكهدين كاكهيى له بڵاوكراوهيهكدا كه له پهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى ( فهيسبووك) بڵاويكردۆتهوه و راى گهياندووه:”هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک جا چ لە ڕێگەی ڕێککەوتنی وڵاتان بێت یاخود لە ڕێگەی تێکچوونی پەیوەندییەکان و ڕوودانی جەنگ، لێکەوتەی باش و خراپی دەبێت. لێکەوتەکانی بۆ هەندێک دەبێت بە دۆزەخ و بۆ هەندێکی تریش دەرفەت و دەرگایەکی نوێ.
راشيگهياندووه:”ئەمڕۆ کوردستان بووە بە ئومێدێک بۆ ئەوروپا و بووە بە بەدیلێک بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئاسایشی وزە.
ليزا كاكهيى دهشلێت:” سامانی سروشتی هێزە و ئەگەر بە ستراتیژییەتێکی ورد و دووربینانە بەڕێوەببردرێت کاریگەری گەورەی بەسەر دۆخی ئابووری نێوخۆیی و سیاسەتی دەرەوە دەبێت، بەڕێوەبردنی ئەم دۆسییەیە پێویستی بە کەسایەتییەکی بەهێز و بە ئیرادەیە، ئەوەی خاوەن ئەم خەسڵەتانەیە جگە لە سەرۆکی حکومەت کەسی تر نییە. مەسرور بارزانی خاوەن هزرێکی ورد و دوور بینانەیە و لەگەڵ تیمەکەی خۆیدا لە حکومەت دەتوانێت دۆسییەی گازی سروشتی زۆر بە سەرکەوتووانە بەڕێوەببات.
ئهو پهرلهمانتاره دهشلێ:” لە دەرئەنجامدا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا تۆ هەرێمێکی کوردستانی کە خاوەن هێزێکی ئابووریت (گازی سروشتی)، هەروەها کەسایەتییەکی بەهێزی وەکو مەسرور بارزانی هەڵکەوتووە کە سەڕەڕای هەموو فشارە نێوخۆیی و ئیقلیمییەکان بەبێ دوودڵی و بە ئیرادەوە بڕیاڕی بەڕێوەبردنی ئەم پرسەی داوە، بێگومان چاوەڕێی دەستخۆشی لە نەیار و ناحەزان نابێت بکەین، ئەوەی پێویستە بەردەوام بوونە لە مانۆڕە دیپلۆماسییەکان بە شەفافی و بە ئاشکرا و بەو پەڕی متمانە بەخۆبوونەوە.
ليزا كاكهيى ئهوهش ئاشكرا دهكات كه لەولاشەوە لایەنگەلێکی سیاسی لەم هەرێمە هەن جگە لەوەی بەردەوام لە هەوڵی تێکدانی ئاشتەوایی نێوخۆیی و ئاژاوگێڕیدان هەروەها لەسەر پرسی گازی سروشتی بە نهێنی و دوور لە چاوەکان دەستیان کردووە بە سەردانیکردنی وڵاتان، ئەم ناشەفافییەت و خۆحەشاردانە نیشانەی لە دەستدانی متمانەیە بە خود و هەرکات خۆت متمانەت بەخۆت نەما واتا مردن و لەناوچوونی گشت بەها و پرەنسیبەکان. ئەمە لەکاتێکدا خۆیان بەشێکن لە حکومەت و بەشدارن لە هەموو بڕیار و دیدارێکی دیپلۆماسی.
یەک واقع هەیە ئەویش سیاسەت بە نهێنی و دووڕوویی ناکرێت، کە سیاسەتت کرد دەبێت مەرد و ڕووڕاست بی هەم لەگەڵ خۆت هەمیش لەگەڵ خەڵکەکەت.
Post Views: 195