بڕیاره‌كه‌ی حکوومەت له‌ پێناو هه‌رزانكردنى مادده‌ خۆراكييه‌كان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراکیە سەرەکیەکان کەوتە بواری جێبەجێکردن و لە ١٦ی ئەم مانگەوە ھەر کەلوپەلێک بڕیاری لێ درابێت بێ باج دێتە ھەرێمی کوردستان”.

ئەیاد حەسەن، سه‌رۆكى ژوورى بارزگانى دهۆك گوتی: “بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراکیە سەرەکیەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵک زۆر کاریگەری ھەیە، بۆ ئەوەی نرخی کەلوپەلەکان ھەرزان بێت بە تایبەت لە مانگی ڕەمەزان کە ئەو ماددە خۆراکیانە پێداویستی سەرەکی ھاووڵاتیانن، وەکو گۆشت، برنج، ئارد، زەیت، نیسک، پاقلە، نۆک و شیری منداڵان، بۆیە حکوومەت نوسراوی بۆ ھەموو خاڵە سنووریەکان کردووە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن و لە ١٦ی ئەم مانگەوە ھەر کەلوپەلێک بڕیاری لێ درابێت بێ باج دێتە ھەرێمی کوردستان”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی دھۆک كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رميى پارتى قسه‌ى كردووه‌ گوتووشيه‌تى: “ھەر کەلوپەلێکی تازە بێتە ھەرێم لە دوای ١٦ی مانگ پێویستە بە نرخێکی ھەرزانتر بفرۆشرێت لە بازاڕ، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەر پارێزگا و قەزایەک لیژنە دروستکراون لە لیژنەی چاودێری بازرگانی و ئاسایشی خۆراک و تەندروستی بۆ ئەوەی سەردانی کۆمپانیاکان و بازاڕیش بکەن کە کەلوپەل ھاوردە دەکەن بزانن بە چەند ھاوردەکراوە و بەچەند بفرۆشرێت، بۆیە چاودێری دەکرێت و لەمەودوا ئەو کەلوپەلانە نرخەکانیان دێتە خوارێ و ھەرزان دەبن”.

Back to top button