حكومه‌ت وێستگەیەکی کارەبا لە کۆیە دادەمەزرێنێت
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان برياره وێستگەیەکی کارەبا لە کۆیە دابمەزرێنێت و، وێستگەی 132 کەی ڤیی کۆیەش فراوانتر ده‌كات.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه و راى گه‌ياند:” کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تارق حەیدەر قایمەقامی قەزای کۆیە بڕیاریدا وێستگەیەکی کارەبا بۆ کۆیە دابین بکرێت.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو كه وێستگەکە کێشەی بارزۆری و ڤۆلتیەی ناوچەکە چارەسەر دەکات.
وه‌زاره‌تى كاره‌با راشيگه‌ياندووه:” بڕیاریشە وێستگەی 132 کەی ڤیی کۆیە فراوانتر بکرێت و بەم زووانە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.