بۆیه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ مه‌ترسییه بایلۆجییهكان داده‌مه‌زرێ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی لیژنه‌ی باڵای هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی بایۆلۆجی درا و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راى گه‌ياند:” كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می لیژنه‌ی باڵای هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی بایۆلۆجی به سه‌رپه‌رشتی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرجەم نوێنەرانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان بەشداربوون، ڕاپۆرتی یەکەمی لێژنە خوێندرایەوە دواتر بە وردی گفتوگۆ لەسەر پەیڕەو و میکانیزم و ستراتیجیەتی بەرەنگاربووەوەی ترسناکی بایۆلۆجی له هه‌رێمی كوردستان کرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها بڕیاردرا بەزووترین کات ڕەشنووسێك بۆ لیژنه‌كه ئامادە بکرێت لەگەڵ دەستنیشانکردنی لیستی ترسناکی زیندەوەرە وردبینەکان لە هەرێمی کوردستان.
بڕیاریش درا تیمێکی لیژنەكه دەستنیشان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی سەردانی دەرەوەی وڵات بكات و هه‌روه‌ها کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئەمه‌ریکی کە هەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە ڕێگەی تاقیگەکانی ساندیای نێودەوڵەتی پشتگیری ئەم بەرنامەیە دەکات کە بۆ یەکەمینجارە لە هەرێمی کوردستان دادەڕێژرێت.