ئەمریكا: پەكەكە لە شنگال هیچ بەرەیەكی شەڕی نیە و لای ئێمە گروپێكی بیانی تیرۆرستە
خواكوڕك
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر بوونی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال هەڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت،پەكەكە لەو بەرەیەی شەڕدا هیچ شوێنێکی نییە و لای ئێمە گرووپێکی بیانی تیرۆریستە، ئەم هەڵوێستەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەزاری مارك تۆنەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرا كراوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مارك تۆنەر، دەلێت ئێمە لەگەڵ هێزە فەرمیەكان بۆ گەراندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەكانی رزگار كراو لەدەستی داعش لە گفتوگۆداین، هێزی فەرمیش لە عێراق هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیە، ئەوانیش لەگفتوگۆدان لەبارەی گەراندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەكەو بۆ گەرانەوەی خەڵكی ناوچەكە بۆ شنگال و رۆژئاوای مووسل، بەڵام بوونی پەكەكە لەو ناوچانە هیچ واتایەكی نیە، پەكەكەش لای ئێمە هێزێكی بیانی تیرۆرستە”.
هەر لەبارەی گرژیەكانی نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوای كوردستان و هێزەكانی سەر بە پەكەكە لەشنگال كە بوونەتە رێگری لەبەردەم ئاوەدان كردنەوەی ناوچەكە، هێرشی ئەم دوایەی هێزەكانی پەكەكە، بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، دەلێت ئێمە ئاگادارین و هەوڵی خۆمان بۆ ئەو بابەتە خستۆتە روو”.
مارك تۆنەی دەشلێت، هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە ) هێزێكی تیرۆرستین، هیچ شوێنێكیان لە شنگال نیە، لەناو خاكی عێراقدا بیانین، دەبێت ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن، چیتر بە بیانووی شەڕی داعش ئەو ئاڵۆزیانە دروست نەكەن”.