سەرۆك بارزانی: قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و بەرخودانی گەلی کوردستانە
سەرۆک بارزانی لە 48ـەمین ساڵوەگەڕی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێوە رایدەگەیەنێت، قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستانە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٢، سەرۆک مەسعود بارزانی لە چل و هەشتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
لە چل و هەشتەمین ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەلادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعس، سڵاو لە خەڵکی خۆڕاگری قەڵادزێ، کە سەلماندیان هیز و ئیرادەی گەلی کوردستان زۆر لە ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتی ڕاگواستن و وێرانکردن بەهێزترە. قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کورستانە.