حكومهتى ههرێم بریارێک لە بەرژەوەندی سەدان فەرمانبەر دەردەکات
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، رەزامەندی دراوە لەسەر نوێكردنەوەی كاركردنی زیاتر لە 500 پەرستار و سڕكاری فەرمانگەكانی تەندروستی.
د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راى گهياند : “وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی نوێكردنەوەی كاركردنی 502 پەرستاری زانكۆ و سڕكار، دەركردووە كە بە كرێی رۆژانە كاردەكەن”.
له فەرمانەكە هاتووه كه ئەمڕۆ 24ی نیسان د. سامان بهرزنجى، وهزيرى تهندروستى واژووی لەسەر كردووە، تێدا هاتووه: ” ئەم نوێكردنەوەیە بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت و تەرخانكردن و خەرجكردنی مووچەكانیان لەسەر بوودجەی ( بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان) دەبێت.”.
هاوكات له نووسراوهكه ئهوهش هاتووه كه لە سنووری هەڵهبجە مووچەی مانگانەی ئەو كارمەندانە له 525 ههزار دهكرێته 550 هەزار دینار .