پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ سەرۆکایەتیی فەڕەنسا

سەرۆک بارزانی ئەمشەو یەکشەممە پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک ماکرۆن کرد، بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی فەڕەنسا، جەختی کردەوە کە ئومێدەوران دۆستایەتی گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا بەبەھێزی بمێنێتەوە.

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنی سەرۆک ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتیی فەڕەنسا سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاو کردەوە کە ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:-

خۆشحاڵم بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا. هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی فەڕەنسای دۆست دەخوازم.
ئومێدمان ئەوە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا  هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە.

Back to top button