وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ” ئۆکراینا ” دەکەن
وەزیری دەرەوەو وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە سەردانێکی ” یەک ڕۆژەدا ” بۆ ئۆکراینا بەڵێنی یارمەتی زیاتریان داوە بە زیلێنسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە .
وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار یارمەتی بواری سەربازیی ئۆکراینا بکرێت .
ئانتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لوید ئۆستن وەزیری بەرگری رۆژی یەکشەممە گەیشتنە “کیێڤ ” و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئۆکراینا کۆبوونەوە ، ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی گەورە بەرپرسانی ئەمریکایە لە گەڵ “زیلێنسکی” لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا .
لەو سەردانەیاندا بەرپرسانی ئەمریکی ویڕای بەڵێنی یارمەتی سەربازی بە گوژمەی 700 ملیۆن دۆلار بە ئۆکراینا ، ئاشکرایان کردووە ئەمریکا بەنیازە دیپلۆماتکارانی باڵای خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ ئۆکراینا کە لە سەردەمی دەستپێکی هێرشی ڕووسیا ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتبوو .
سەرچاوە . dw