کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کۆتاییهات و داوای قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکات
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتی: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر كاره‌كانی ته‌واوكرد و هێرشەکە ماڵێکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و لەلایەن هیچ دەزگایەک بەکار نەهێندراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه مووشه‌كییه ئیدانەی هێرشەکە دەکات و پێشێلکارییەکی ئاشکرایی سەروەری عێراقە و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، پێویستە ئێران قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بۆ كوردستان 24 قسه‌ى كردووه گوتووشيه‌تى: لیژنه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێکارەکانی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکە له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێتەبەر.
وه‌ك شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی پێدا، لێژنەکە جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، پێویستە حکومەت رێگری بکات لە دووبارەبوونەویە پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەری ئاسمانی عێراق.
لیژنه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، پێشتر حکومەتی عێراق و هەرێم لە هێرشەکە و هەبوونی بارەگای ئیسرائیلی ئاگادار نەکرابوونەوە.