پەكەكە حشدی شەعبی لەژێر ئاڵای حزبەكەی لەسوریاوە دەگوازێتەوە بۆ شنگال

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لە رۆژئاوای كوردستان هێزێكی زۆری عەرەب بۆ ناحیەی سنونێ و كۆمەڵگەی خانەسۆڕی دەگوازێتەوە، بەرپرسانی ئیداری ئەو ناوچەیەش دەلێن ئەو هێزانەی پەكەكە لە رۆژئاوای  كوردستانەوە بەچەكی ئەمریكی دەگوازێتەوە، بۆ سنوری شارەدێی سنونێ، عەرەبن و بەدەیان ئاڵای جۆڕاو جۆڕی سەر بە پەكەكەیان هەڵداوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شارەدێی سنونێ بە خواكوڕكی راگەیاند ئەو عەرەبانەی كە پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان دەیانگوازێتەوە، بۆ شارەدێی سنوونێ، بە زمانی عەرەبی عێراقی قسە دەكەن، شیعەن، دەلێن ئەوانە لە سوریاوە بۆ باشوری كوردستان و شارەدێی سنوونێ دەگوازرێنەوە، حشدی شەعبین، بە چەكی ئەمریكی و ئاڵا جۆڕاو جۆڕەكانی پەكەكە دەگوازرێنەوە”.

پێشتر نایف سەیدۆ بەرێوەبەری شاردەێی سنوونێ رایگەیاندبوو،  پەکەکە لە سووریاوە هەندێک هێزی عەرەبی بۆ کۆمەڵگەی خانەسۆر هێناوە کە 10 تا 15 ئاڵای جۆراوجۆریان بەرز کردووەتەوە و کەس نازانێت ئەو ئاڵایانە چین و ئاڵای کام لایەن و شوێنن؟، لەگەڵ ئەو هێزانەش كە رەوانەی كۆمەڵگەی خانەسۆڕی دەكرێن لەلایان پەكەكە خەڵكانێكی زۆری بەناو سڤیل بڵاویان پێكردووە، كە عەرەبن و خۆیان بە ئێزیدی دەناسێنن، خەڵكی ناوچەكە نین، خۆپێشاندان دەكەن”.

سەرچاوەكانی ئەو كۆمەڵگەی خانەسۆڕی دەلێن پەكەكە هەم خەڵكی عەرەبی سوریا و هەم هێزی حشدی شەعبی كە پێشتر چووبوونە ناو خاكی سوریا، دەهێنن، لە كۆمەڵگەی خانەسۆڕی جێگیر دەكەن، خۆپێشاندان دەكەن، بەزمانی عەرەبی لەهجەی سوری و عێراقی داوای پاشەكشە لە هێزی پێشمەرگە دەكەن، هێزەكانی حشدی شەعبیش لەژێر ئاڵای پەكەكە لە كۆمەڵگەی خانەسۆڕێ جێگیر دەكەن”.

Back to top button