په‌رله‌مانتارێك : هەموو پێنجشەممەیەك بە دوو مێكزەمین پارەی بانكەكانی سلێمانی دەبردرێت

ئەندامێكی لێژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، هەموو پێنجشەممەیەك لە ڕێگەی دوو ئۆتۆمبێلی تویوتای جۆری مێكزەمین، پارەی نێو بانكەكانی سلێمانی دەبردرێت.

ھەڵكەوت لالە ئەنوەر، ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی كوردستان  راگەیاند: ”زانیارییان هەیە هەموو پێنجشەممەیەك لە ڕێگەی دوو ئۆتۆمبێلی تویوتای جۆری (مێكزەمین)ەوە، پارەی نێو بانكەكانی سلێمانی دەبردرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شلێت، بەپێی بەدواداچوونەكانیان و ئەو لێكۆڵینەوانەی لە لێژنەكەیان كردوویانە، بۆیان دەركەوتووە كۆتایی هەفتە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (مێكزەمین) دەچنە نێو بانكەكان، پارەكان بار دەكەن و دەیبەن“. لە وەڵامی ئەوەی بۆ كوێی دەبەن، دەڵێت: ”ئاسمان“.

ھەڵكەوت لالە ئەنوەر، روونيشى كردۆته‌وه‌: ”ئیدارەدانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بە تەواوەتی یەكێتی لێیان بەرپرسە“.

Back to top button