حکومەت بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیانی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، چیتر نابێت قوتابیانی خوێندنی باڵا له‌كاتی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه‌ و تێزی دكتۆراكانیان، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن میوان بكه‌ن و دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌ش بۆ ئه‌ندام و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی قوتابیان قه‌ده‌غه‌یه‌.

له‌ فه‌رمانێكی زانكۆییدا،  وه‌زارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی (خواکوڕك) کەوتووە، تێدا هاتووە:” پاڵپشت به‌ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ (2)ی ساڵی (2022)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بڕیاردرا، رێگه‌ به‌ هیچ قوتابی و خوێندكارێكی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه‌ و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكه‌ن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.

لەفەرمانەکە هەروەها هاتووە،” ئه‌م بڕیاره‌ له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی دارایی سه‌رشانی قوتابیان و خوێندكاران، هه‌روه‌ها شه‌فافیه‌ت و پرۆفیشناڵی له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی تاوتوێكردن ده‌ركراوه‌.

دووپاتیشكراوه‌تەوه‌، پێویسته‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردنیش پابه‌ند بن به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بڕیاره‌.

 

Back to top button