ڕووسیا هەناردەی گازی سرووشتی  بۆ ئەورووپا ڕادەگرێت

 

لە دوای سێ مانگ هێرش بۆسەر ئۆکراینا ، مەسکۆ بڕیاریدا هەناردەی گاز بۆ دوو وڵاتی ئەرووپی ڕابگرێت ، هۆکاری ئەو بڕیارەش وەک ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا ئاماژەیان پێداوە ، دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ڕووسیا پێشتر هۆشداری دابووە وڵاتانی ئەرووپایی بۆ ئەوەی پارەی گازی ڕووسیا بە ” ڕووبل ” بنێرنەوە .

 

رۆژنامەی ” گاردییەن ” ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرای دەکات ڕووسیا هەناردەی گازی بۆ دوو وڵاتی پۆلۆنیا و بولگاریا ڕاگرت

چەند کاتژمێرێکیش دواتر ئاژانسی فەڕەنسی ڕایگەیاند : کۆمپانیای گازپرۆم ، گەورەترین کۆمپانیای گازی ڕووسیا هەناردەی گازی بۆ دوو وڵاتی ئەرووپی ڕاگرت لەبەر ئەوەی پارەی گازی رووسیایان بە “ڕوبل” نەناردۆتەوە .

 

هەناردەی گازی ڕووسیا لە بۆڕی گازی “یامال ” وەک شارێیەکی ئیستراتژیک لە بیلاڕووسیاوە دەگاتە  “پۆڵەندا و لەوێشڕا دەگاتە ئەڵمانیا

ڕاگرتنی هەناردەی گاز لە ڕووسیاوە بۆ ئەرووپا دەگەرێتەوە بۆ بڕیاری مانگی پێشووی سەرۆکی ڕووسیا ، ئەوکات  “پووتین”  بڕیاریدا ئەگەر وڵاتانی ئەرووپایی پارەی گازی ڕووسیا بە پارەی فەرمی ئەو وڵاتە نەنێرنە سەر حیسابی بانکی ، هەناردەی گاز ڕادەگرێت ، چوونکە ڕووسیا نایەوێت مامەڵە بە دۆلار و یۆرۆ بکات ، ئەو بڕیارەش پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانە لە گەڵ ڕووسیا .

 

Back to top button