ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

لە ڕاگەیاندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرای دەکات ، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی 27ـی نیسانی 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی ئەو پێشنیازانەیە کە لەلایەن وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی هاوین خراونەتەڕوو.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى:
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٢، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه سێ بڕگه ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
– خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەریتانیا و کۆبـوونەوەی لەگه‌ڵ بەرپرسـانی باڵای ئه‌و وڵاته.
– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـی بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق) گفتوگۆکردن لە بارەیەوە.
– قسەکردن لە بارەی بارودۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ باشترکردنی كاره‌با به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی هاویندا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢