توركیا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی كورد و پەكەكە ئاشكرا كرد 

خواكوڕك

پێشتر بەدەیان لێدوانی جۆڕاو جۆڕ لەزاری بەرپرسانی توركیا لەبارەی پەكەكە و كورد بەهاوشێوەی یەكتر دەدران، ئەمەش نارەزایەتی تووندی لای كوردەكان لێكەوتەوە، لەوەی توركیا جیاوازی ناكات لەنێوان هێزی پەكەكە و كورد لە بەشەكانی كوردستان، بۆیە توركیا لەزاری جێگری سەرۆك وەزیران و گوتەبێژی حكومەتی توركیا هەڵوێستی وڵاتەكەی ئاشكرا كردوو، گوتی لێدوان بەئاراستەی دژایەتی كوردەكان، هەڵەیەكی گەورەیە، ئێمە نارەحەت نین لەگەڵ كوردەكان، بەڵكو ئێمە پەكەكە بەهێزێكی دەرچوو و تیرۆرست ناو دەیەین، ئەمەش واتای ئەوە ناگەێنێت، كە ئێمە دژی كوردین لە سوریا”.

جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، نومان كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك توركیا ناڕه‌حه‌تنین به‌ بوونی كورد له‌ باكووری سووریا و، گوتی: “وه‌ك توركیا ناڕه‌حه‌ت نین له‌ بوونی برایانی كوردمان له‌ باكووری سووریا، به‌ڵام ناڕه‌حه‌تین به‌وه‌ی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستیی باكووری سووریا بكاته‌ ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ به‌ناو كانتۆنانه‌ی پێشتر راگه‌یه‌ندراون و، ئه‌و به‌ناو ئۆتۆنۆمیه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ هیچ به‌هایه‌كی نییه‌، چونكە ئەوانەی دەسەڵاتن گروپی تیرۆرستین، ئێمە رێگا نادەین گروپی تیرۆرستی دەسەڵاتیان هەبێت تێدا”.

هەروەها جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتیشی كوردەكانی باكوری سوریا، براو كەس و كاری ئێمەن، ئێمە نارەحەت نین لە هەر هەنگاوێكیان، بەڵام ئێمە رێگا بەوە نادەین هێزێكی تیرۆرستی وەكو پەكەكە ئەو ناوچانە بۆ ناسەقامگیری ناوچەكە و توركیا بەكار بهێنێت، كوردیش بریتی نیە لەپەكەكە ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە، كوردەكان براو كەس و كاری ئێمەن بەڵام پەكەكە بۆ كوردەكانیش بۆتە سەر ئێشەو، كێشەی گەورەی بۆ كوردانیش دروست دەكەن، بۆیە ئەم گروپە گروپێكی دەرچووە لە خەباتی كوردیش بۆ مافەكانی براكوردەكانمان”.

Back to top button