حكومهتی ههرێم نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج دەكات
بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان له راگهياندراوێكدا كه وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك ) كهوتووه تێدا راى گهياندووه:” كۆی گوژمەكە لەسەر داهاتەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزارە لە سنووری شاری سلێمانی كە بەشێكی بۆ دابینكردنی قیڕی شل و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی شارەكەیە.
هەروەها بەشێكی دیكەی گوژمەكە بۆ ئامادەكردنی ڕێبەری گەشتیاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و بەهێزكردنی تۆڕی ئاو بۆ چەند شوێنێكی شاری سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەركردنی درا.