ليزا كاكه‌يى : له سلێمانى داهات زیادیشی کردووە.. تەنها داهاتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا و گومرك 165 ملیار دینار بووە
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له ليژنه‌ى دارايى، نهێنی زیاتر له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، پاساوهێنانه‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، په‌رده‌پۆشكردنی به‌تاڵانبردنی داهاته‌كه‌یه.
ليزا فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى له لێدوانێكدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 27-4-2022 راى گه‌ياند:” پاساوهێنانەوە بۆ کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی (گەرمیان،هەڵەبجە و ڕاپەڕین) جگە لە پەردەپۆشکردنی بەتاڵانبردنی داهاتی سنوورەکە هیچی تر نییە و هەر کەسێکیش هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکان بدات هاوکار دەبێت لە بەردەوامیدان لە برسیکردن و بێ خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان لەو دەڤەرە و کە ئەمەش دەبێتە بەربەست لەبەردەم هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمی پارە لە بانکەکان.
ليزا كاكه‌يى ده‌شلێت:” بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت لەبەردەستدایە کە داهاتی ناوخۆی پارێزگاکە بۆ مانگی دوو بەم شێوەیە بووە:
_ بەتەنها داهاتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی 100 ملیار دینار بووە.
_ داهاتی گومرگ و کارەبا لە ئیدارەی گەرمیان 65 ملیار دینار بووە.
_ ئەمە جگە لە داهاتی باج و خاڵەسنوورییەکانی تر و داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و هاتوچۆ و…
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شلێ:” دڵنیابن داهات نەک کەمی کردووە بگرە زیادیشی کردووە و سەرجەمی ئەم داتایانە بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت لەبەردەستن.