ئەگەری هەیە نەوشێروان مستەفا بۆ پێشوازی كردن لە مالیكی بگەرێتەوە كوردستان
خواكوڕك
وابریارە نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و بڕیار دەری بودجە و مووچەی بڕی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی بكات، لەگەڵ هەردوو حزب ( یەكێتی و گۆڕان) كۆببێتەوە”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەئەگەری هاتنی مالیكی بۆ شاری سلێمانی ئەگەری گەرانەوەی نەوشێروان مستەفاش هەیە، بۆ كوردستان و پێشوازی كردن لە نوری مالیكی ، چونكە پێشتریش نەوشێروان مستەفا لەكاتی هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی گەرایەوە كوردستان”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە وادەی هاتنەوەی نەوشێروان مستەفا لەئەگەری هاتنی مالیكی نزیك بۆتەوە، بەتایبەتی بۆ بابەتی بایۆمەتری، چونكە نەوشێروان مستەفا مووچەی خانەنشینی سەرۆك وەزیرانی هەیە”.
شایانی باسە پێشتر چەندین لێدوانی جۆڕاو جۆڕ لەلایان ئەندامانی كۆتلەی سەر بەمالیكی لەپەرلەمانی عێراق، درابوو تێدا هاتبوو كە هاوپەیمانیەك لەنێوان یەكێتی و گۆڕان و مالیكی دا هەیە، لە عێراقدا”.