ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕەپارەیەکی زۆر دەربڕی

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی، ڕێكەوتی 28/4/2022 لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار كە ئەم گوژمەیە بۆ ئامادەسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەی كەمئاوییە لە شاری هەولێر و دەوروبەری بۆ هاوینی ئەمساڵ.

 

بە گوێرەی بڕیارەكە ئەو چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینارە بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ئاوە هەولێر و دەوروبەری، وەك ڕاكێشانی هێڵی كارەبا بۆ بیرەكان و دابینكردنی سێتی پەمپی ئاسۆیی و بۆستەرەكانی ناو شاری هەولێر و چاككردنەوەی مولیدەی بیرەكان و كڕینی كەلوپەلی پێویست بۆ پرۆژەكانی ئاوی ئیفراز/3 و بەكرێگرتنی تانكەر بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەورەبەری خەرج دەكرێت

Back to top button