میدیایەكی سەربەیەكێتی نامەیەكی بەدەستنووسی هۆشیار عەبدولڵا و ئاڵا تاڵەبانی بەناوی فەتحوڵڵا گیولەن بڵاو دەكاتەوە

خواكوڕك

ئۆرگانێكی سەر بەیەكێتی بەناوی ( تۆری هەواڵی سلێمانی ) نامەیەكی بەدەستنووسی ئاڵا تاڵەبانی و هۆشیار عەبدلڵا بڵاو كردۆتەوە گوایە لە ماڵپەرێكی بەناوی خەبەر 24 وەرگرتووە، كە تێیدا هاوشێوەی بۆچوونی ئەندام پەرلەمانتارەكانی نزیك لە مالیكی لە یەكێتی و گۆڕان، لەنامەكەدا خراوەتە روو، گوایە ئەو نامەیە هی فەتحوڵڵا گیولەن سەرۆکی بزاڤی خزمەتە.

لەنامەكەدا كە بەناوی گیولەن بڵاو كراوەتەوە لە ناوەرۆكدا بۆچوونی ئەو دوو حزبەی تێدا ئاراستە كراوە، هاتووە، بەبێ گەڕانەوە بۆ حزبە کوردستانیەکان گرێبەستی ٥٠ ساڵەت بۆ فرۆشتنی سامانی وڵاتەکەت واژۆکردوە بۆ ئەردۆغان و زاواکەی، لەھەمانکاتدا سوپای تورکیات بەبێ ئاگاداری عیراق پەلکێشی موسڵ کردو بۆ بەدەستھێنانی دۆستایەتی تورکیا، کوردانی سوریات کردە قوربانی و گەمارۆت خستەسەریان و ئێستاش خۆت بۆ شەڕی پەکەکە ئامادە دەکەی”.

هەر لەو بارەیەوە خواكوڕك پەیوەندی كرد بە دامەزراوەكانی گیولەن لەهەرێمی كوردستان بۆ راستی ئەو نامەیە، ئەوان گوتیان هەر بڵاو كراوەیەكیان هەبێت لە دەزگاكانی خۆیان بڵاوی دەكەنەوە، ئەم نامەیە هیچ پەیوەندیەكی بەوانەوە نیە، بەڵكو ئاگاداریش نین”.

چاودێرانی سیاسی لەبارەی ئەو نامەیەوە دەلێن ئەوە رێك نووسین و هەڵوێستەكانی كاك هۆشیار و ئاڵا خانە، پێدەچێت  فەتحوڵڵا گیولەن سەرۆكی  بزاڤی خزمەتە زۆر سەرسام بێت بەو دوو پەرلەمانتارەی یەكێتی و گۆڕان و بەردەوام چاودێریان بكات، بزانن چی دەلێن، ئاخر ئەمە ئیفلاسی سیاسی و میدیایی نەبێت چیە بەناوی خەڵكی ترەوە، نووسین و لێدوان و نامە بڵاو بكرتەوە”.

لە كۆتای هەواڵی نامەی بڵاو كراوەكەدا لەو ئۆرگانەی یەكێتی، ئاماژەش بەوە كراوە، سەرباری بڵاوکردنەوەی ئەو نامەیە بەناوی فەتحوڵڵا گیولەنەوە، تائێستا ھیچ دامەزراوەیەکی نزیک لەگیولەنەوە پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە ئاخۆ ئەو نامەیە لەلایەن گیولەنەوە بۆ بارزانی نێردراوە یان نا، ھاوکات پارتی دیموکراتی کوردستانیش ھیچ ڕونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندوە!!

Back to top button