کەشناسی: سبەی باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی پێشبینی خۆی بۆ 48 سەعاتی رابردوو بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت لەکاتەکانی شەو نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان باران بارین بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتەكانی شەودا، سبەیش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران، لە هەندێك ناوچە بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لەناوچە شاخاویەكاندا، هەندێك كات تاوە باران دەبێت.
سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی یش ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و لە هەندێك ناوچە تاوە باران دەبێت هەورە بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكانداو لە كاتەكانی شەودا، سبەیش ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە هەندێك ناوچە لەكاتی جیاوازدا.
هاوکات کەشوهەوای پارێزگای دهۆك یش، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك ناوچە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان باران بارین زیاتر دەبێت، سبەیش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەندێك ناوچە، لە هەندێك ناوچە تاوە باران دەبێت.