بۆ یەکەمجار خواكوڕك به‌ڵگه‌ى پێدانى باج له لايه‌ن كۆمپانيا گه‌وره‌كانى سلێمانى بڵاو ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له سلێمانی باج ده‌ده‌ن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/04/ماس-22-1.jpg)
خواكوڕك به‌ڵگه‌ى پێدانى باج له لايه‌ن كۆمپانيا گه‌وره‌كانى سلێمانى بڵاو ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له سلێمانی باج ده‌ده‌ن و یه‌کێتی و عزه‌ت سابیر ده‌لێن له سلێمانى باج ناده‌ن! و کۆمپانیای ماس ناچار کراوه له هه‌ولێر پاره بدات!
به‌پێ ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) كه‌وتوون و به‌ڵگه‌ی ده‌مکوتکه‌رن بۆ یه‌کێتی و عزه‌ت سابیر! ده‌رده‌كه‌وێت كه کارگه و کۆمپانیای (ماس) له سلێمانی پاره‌ی داوه نه‌ک هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ى يه‌كێتى و عزه‌ت سابير ده‌لێن له سلێمانى باج ناده‌ن.
به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت داهاتی کۆمپانیاکان و گه‌وره باجده‌رانی سلێمانی، هه‌ر له سلێمانی باج ده‌ده‌ن و ده‌بێته‌وه داهاتی ناوخۆ بۆ سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌شێک له پاره‌ی داهاتی ناوخۆ “که داهاتی ناوخۆی سلێمانی نزیکه‌ی ١٥٠ ملیار دیناره” موچه‌ی خانه‌نشینان دابین بکرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگانه ئابووريناسێك ده‌لێ :” ده‌بێت خه‌ڵکی سلێمانی بزانێت، یه‌کێتی داهاتی ناوخۆ ده‌بات و موچه‌ی خه‌ڵک نادات.
ئه‌وه‌ى خواره‌وه به‌ڵگه‌ی بانکه‌کانی سلێمانيه: