لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەزووترین كات جارێكی دیكە تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە و رێگەی بەردەكەڕ – ناوتاق چەمەرگەش  قیرتاو دەكرێت.

ئه‌مرۆ هه‌ينى، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا راى گه‌ياند،” لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی تونێلی دەربەندیخانی كردووە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری زیانەكان بێت. كە بەر تونێلەكە كەوتووە.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە گوتیشی: “بەزوترین كات جارێكی دیكە تونێلەكە نۆژەندەكرێتەوە و رێگەی بەردەكەڕ – ناوتاق چەمەرگە قیرتاو دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش دا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە ماوەیەکی نزیکدا لێژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە، لەنێوان وەزارەتەکانی پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیا باشەکانی ناوچەکە بۆ کارکردن بۆ دروستکردنی دوو تیوبی دیکە بۆ تونێلەکە.

 

 

Back to top button