ئهمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری دەکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایدهگهێنێت، ئێوارەی ئهمڕۆ شەممە بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی ڕهمهزانهوه دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كارو باری ئاینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆدیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان پشت بە هیچ وڵات و دەزگایەکی فەلەکی نابەستین، پەیوەندیمان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق هەیە و کۆبونەوەی بەردەواممان لەگەڵ ئەوان ھەیە، بڕیاری تایبەت بە خۆمان ھەیە و پشت بە خۆمان و بەڵگە شەرعییەکانی خۆمان دەبەستین.
نهبهز ئیسماعیل راشیدهگهێنێت ، ئهمڕۆ شەممە 30 ی 4 ی 2022، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن کۆ دەبێتەوە و ئەگەر مانگ بیندرا، ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە جەژن و ئەگەر نەبیندرا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن.