12 پێشمەرگە بریندار بوون
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ 12 پێشمەرگە بریندار بوون و پیشمەرگەیەکیش گیانی لە دەستداوە .
رووداوەکە وەرگەڕان بووە لە کاتژمێر 15:00 لە ناوچەی مەنیلە روویداوە کە هێزێکی پێشمەرگە لەو سنوورە جێگیرن، شوێنی رووداوەکە دوو بۆ سێ کیلۆمەتر لە چەمچەماڵەوە دوورە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ گوتیشی: “لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و 12 پێشمەرگە برینداربوون”.