گۆڤارێک بە ناوی ” کوردستان ” لە میسڕ دەردەچێت

 

وەک یادەوەری لە ساڵڕۆژی 124 ساڵەی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی لە میسڕ چەند لێکۆڵەرێکی عەرەب کۆڤارێک بە ناوی کوردستان لە میسڕ بڵاو دەکەنەوە .

 

لەمبارەوە سەید عەبدولفەتاح، سەرنووسەری گۆڤاری کوردستان کە لە قاهیرە دەردەچێت لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان گوتی : “ئێمە سەنتەرێکی میسری-عەرەبیمان هەیە گرنگی بە کورد دەدات.

 

دەمێک بوو بەرنامەی ئەوەمان هەبوو گۆڤارێک دەربکەین کە تێیدا توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی کوردەوە بڵاوبکرێنەوە. هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دەرچوونی 124 ساڵەی یەکەم رۆژنامەی کوردی ئێمەیش یەکەم ژمارەی ئەو مانگنامەیەمان دەرکرد.”

هاوکات سەرنووسەری گۆڤاری کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ئەوان ئامانجیانە ئەم گۆڤارە پەیامی کورد بگەیێنێتە گەلی میسری و گەلی عەرەبی بە گشتی چونکە پێمان وایە داوای کورد داوایەکی رەوایە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی .

 

لە بەشێک لە لێدوانەکەیدا سەید عەبدولفەتاح باسی لەوە کرد، پەرەپێدانی پەیوەندیی فەرهەنگی لەنێوان هەردوو گەلی کورد و میسردا پێویستی بە هەوڵ و گرنگیدانی زیاتر هەیە و لەو رێگەیەوە دەیانەوێت میسرییەکان شارەزاییان لەسەر کورد و فەرهەنگی کوردی و دۆزی کورد هەبێت.

 

جێگەی ئاماژەیە ، گۆڤارەکە لە یەکەم لاپەڕەیەوە تاوەکو کۆتاییەکەی تایبەتە بە کورد و سەرنووسەرەکەی دەڵێت: “کاردانەوەی باشیشی هەبووە و لە داهاتوویشدا بەردەوام دەبین و لەو بارەوە چالاکیی رۆشنبیری و فەرهەنگیی دیکەیشمان دەبن ، هیواخوازیشە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتیان بکات بۆ بەردەوامی لەو ئەرکەیان ..”

Back to top button