مەسرور بارزانی پەیامێکی راگەیاند

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كی ئایار، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كات.

لە بەشێکی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، هاتووە:” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.

 

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان :

 

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.

پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی كرێكاران.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

 

Back to top button