پۆلیسی هەولێر خشتەی سەردانیکردنی راگیراوان لەلایەن کەسوکاریانەوە بڵاو دەکاتەوە

له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە سەردانیکردنی راگیراوان لەلایەن کەسوکاریانەوە خشتەیەکی بڵاو کردەوە بەپێی خشتەکە لە رۆژی یەکەمی جەژن سەردانیکردن قەدەغەیە و هەر سێ ڕۆژی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان ڕاگیراوان و کەسوکاریان کراوە دەبێت.

دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کەوا ئەوانەی دەیانەوێ سەردانی ڕاگیراوانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر بکەن بەم شێوەی خوارەوە دەبێ

١- ڕۆژی یەکەمی جەژن تەنها بۆ ڕێوشوێنەکانی مەراسیمی جەژنی ڕەمەزان دەگیرێتە بەر بۆ نێو گرتوخانەکان بۆ نوێژی جەژن و خۆ گۆڕین و ئامادەکردنی خواردنی جەژن بۆ ڕاگیراوان، سەردانی کردن لە ڕۆژی یەکەم بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٢- لە ڕۆژی دووەمدا تەنها بۆ ئافرەتانە بە پلە یەک و پلە دوو.
٣- سێیەم ڕۆژی جەژن بۆ پیاوانە بە پلە یەک و پلە دوو.

لە ڕۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا لە کاتژمێر (٨)ی بەیانی دەرگای گرتووخانەکە دەکرێتەوە بۆ سەردانی کردنی ڕاگیراوان تا کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی گرتن و گواستنەوەی هەولێر هەموو کارئاسانیەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی هەر سێ ڕۆژی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان ڕاگیراوان و کەسوکاریان کراوە دەکات.

Back to top button