سەرۆك بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە

سەرۆك بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاو کردەوە و لەبەشێکی هاتووە:”بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

لە بەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆك بارزانی هاتووە:” پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

 

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مسعود بارزانی
٣٠ـی ڕەمەزانی ١٤٤٣ـی كۆچی
١ـی ئایاری ٢٠٢٢ـی زایینی

Back to top button