نێچیرڤان بارزانی: حکومەتی عێراق بەرپرسە لەوەی رێگە لە دووبارەبوونەوەی هێرشە مووشەکییەکان بگرێت

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سنووری قەزای خەبات بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه‌‌ به‌ ته‌نیا به‌س نین، حکومەتی عێراق بەرپرسە رێ له‌ هێرشە مووشەکییەکان بگرێت.

 

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە: “به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی مووشه‌کبارانکردنی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ی شه‌وی جه‌ژن بۆ سه‌ر سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌که‌م. داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌که‌م ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که‌ بدۆزێته‌وه‌ و به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن”.

 

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: “سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه‌‌ به‌ ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و ئاسایش ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. حکوومه‌تی فیداڵیی عیراق به‌رپرسه‌ له‌وه‌ی خێرا، به‌ کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م‌ دوژمنکارییانه‌ بوه‌ستێت و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت”.

Back to top button