ئەمریكا هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هەولێر سەركۆنە دەكات

واشنتۆن هێرشەكانى شەوى رابردوو لە عێراق سەركۆنە دەكات، كە بووە هۆى تێكدانى پاڵاوتگەیەكى نەوت لە هەرێمى كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، باڵوێزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند:” واشنتۆن هێرشەكانى شەوى رابردوو لە عێراق سەركۆنە دەكات، كە بووە هۆى تێكدانى پاڵاوتگەیەكى نەوت لە هەرێمى كوردستان.

 

لەبەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەروەها هاتووە:” ئەو هێرشانە لە عێراق، لە ناويشياندا هێرشكردنە سەر كەرتى وزە، هێرشكردنە بۆ سەر سەروەریی عێراق و زيان بە هاووڵاتيانى عێراق دەگەیێنێت. ئەمەريكا لەگەڵ خەڵكى عێراق دەوەستێ؛ بەردەوام دەبن لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقيیەكان بۆ گەرەنتیكردنى ئاسايش و سەقامگيرى و سەروەریی عێراق.

Back to top button