پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی هێرشه مووشهكییهكهی شهوی رابردووی سنووری خهبات پهیامێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، ” ھێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە توندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم.”
هەروەها مەسرور بارزانی، لە پەیامەکەی داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ”.
دهقی پهیامهكهی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان :
ھێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە توندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم .
داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لە یاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەم هێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2ی ئایاری 2022