چەتەكانی پەكەكە هێرشیان كردەوە سەر پێشمەرگە
خواكوڕك
پارتی كرێكارانی كوردستان لەبەرەكانی جەنگ دژی داعش و بەردەوام لە هێرش كردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆمەڵگەی خانەسۆڕی و شارەدێی سنوونێ ئەمرۆ یەكێكی لەو هێرش بەرانە كوژراون و چەندیشیان لێ بریندار بوونە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) لە سوریاوە خەڵكی هێناوەتە كۆمەڵگەی خانەسۆڕێ و هێرشی كردۆتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، لەمیانی هێرشەكەدا، كەسێك كوژراوە، 10 كەسی تریش بریندابووە،
ئەم هێرشانەی پەكەكە بۆ ئەوەی كە هێزی پێشمەرگە لەخاكی كوردستان بچێتە دەرەوە، ئاگری شەڕی لەو ناوچەیەدا دەست پێبكات،
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم شەڕە پەكەكە یەكەم شەڕی پاش رزگار كردنی موسڵ بووە، چونكە ئێران دەیەوێت سەرەتا شەڕەكە كە چاوەروان كراو بووە لە عێراق لە شنگال دەست پێبكات و بگوازرێتەوە ناو هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی لە بەغدا ئاگری شەڕەكە بەدوور بێت”.