دەست بە دابەشکردنی پارەی مانگی سێی پاڵپشتی دارایی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت .
وەزارەتی دارایی لە نووسراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە دابەشکردنی پارەی مانگی سێی پاڵپشتی دارایی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان
لە نووسراوەکەدا هاتووە ، بە پاڵپشتیی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕی 40 هه‌زار دینار مانگانه وه‌ك پاڵپشتی بۆ قوتابییانی ناوشار، ئه‌وانه‌ی له زانكۆلاین وه‌رگیراون و 60 هه‌زار دیناریش بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج بكرێ.
جێگەی ئاماژەیە نزیكەی 130 هەزار قوتابی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەندن.