سیناتی ئەمریکا بڕیارێکی یاسایی لە دژی سوپای پاسداران دەرکرد .

 

نوێنەرانی سیناتی ئەرمریکا بە 66 دەنگی بەڵی و 23 دەنگی نەخێر ، پرۆژە پێشنیارێکیان بە یاسایی کرد بۆ هێشتنەوەی سوپای پاسدرانی ئێران لە لیستی تیرۆریستیی ئەمریکادا .

هاوکات داوا لە ” جۆبایدن ” ی سەرۆکی ئەمریکا کراوە ، لە ئەگەری وەگەرخستنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، پێویستە ئێران هەروا لە لیستی تیرۆریستیدا بمێنێتەوە .

 

ئاژانسی ” رۆیتەرز ” ئاماژە بەوە دەکات بە پێی ئەو پرۆژە بە یاساکراوەی سیناتی ئەمریکا،  هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە گەڵ ئێران پێویستە سێ مەرجی تێدا بەدی بکرێت ، یەکەم کۆتاییهاتنی هەموو چالاکییە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسدارن لە ناوچە و جیهاندا ، دووەم ، بەردەوام بوونی گەمارۆکان لە سەر سوپای پاسدارنی ئێران ، سێیەم مانەوەی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکا دا بۆ هەمیشە .

.

Back to top button