پارێزگاری دهۆک : سەرۆکی حکومەت و تیمی حکومەت لەسەرهێڵن بۆهاوکاریکردنی ئاوارەکانی شنگال
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند ، لە سەر فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەسەرهێڵن بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی شنگال کەبەهۆی ئاژاوەگێڕانی ” پەکەکە” ماڵ و شوێنی خۆیان جێهێشتووەو ڕوویان لە دهۆک وبە گشتی هەرێمی کوردستان کردووە و تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە شنگال .
عەلی تەتەر ئاشکرای دەکات، پتر له 10 هه‌زار ئاواره‌ی شنگال گه‌یشتوونه‌ته پارێزگاكه‌یان و داواشیكرد هێزه نایاساییه‌كان شنگال و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بكه‌ن
.
لەکۆتاییدا پاریزگاری دهۆک گوتی : “ئێمه پێمان خۆش نییه ئه‌وه به‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه‌دا بێت، داواكارین له ته‌واوی گروپ و پێكهاته ناشه‌رعییه‌كان شنگال چۆڵ بكه‌ن”. ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه دڵیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانه، با شنگال چۆڵ بكه‌ن و رێگه خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان”.